Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:30

نرخی نەوت بەزربووەوە

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە سەرووی 85 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 08ـی 2023 نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، 75 سەنت بەرزبووەوە و بە  85 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 80 سەنت بەرزبووەوە و 82 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن وڵاتانی سعوودییە و ڕووسیا لە بەرزبوونەوەدایە، لە مانگی تەمموزدا، ناردنی نەوتی سعوودییە بۆ چین بەراورد بە مانگی حوزەیران بەڕێژەی 31% دابەزیوە، هاوکات ڕووسیا بە هەرزانفرۆشترین نەوتی خاو، وەک گەورەترین دابینکەری نەوتی چین ماوەتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.