Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:16

لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی ملیارێك دۆلار خراوەتە بازار 

کوردستان TV
100%

كۆی گشتی فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی یەك ملیار دۆلار بووە.
بانكی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كە زیادكردنەكەی تێدا كرایەوە، 978 ملیۆن و 699 هەزار و 311 دۆلاری فرۆشتووە، بە ڕێژەی ڕۆژانە 195 ملیۆن و 739 هەزار و 862 دۆلار .
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەكشەممە بووە كە 207 ملیۆن و 684 هەزار و 288 دۆلار بووە، كەمترین فرۆشیش ڕۆژی سێشەممە بووە كە 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلار بووە.
فرۆشی حەواڵەی دەرەكیش لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 828,569,311 دۆلار بووە، كە بە بەراورد بە فرۆشی كاش بە ڕێژەی 82% زیادیكردووە، كە 150,130,000 دۆلار بووە.
سەرەڕای فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی بە 132 هەزار دینار،كەچی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی لەبازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتە 155هەزار دینار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.