Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:16

راگه‌یاندراوێك له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیاوه‌

کوردستان TV
100%


لوسیانۆ سپالێتی وەک ڕاهێنەری نوێی ئیتاڵیا دەستنیشانکرا، ئەمەش تەنها دوای سێ مانگ له‌ جێهێشتنی یانەی ناپۆلی كه‌ توانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ نازناوی خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستبێنێت.
سپالێتی جێگەی ڕۆبێرتۆ مانچینی گرتەوە، کە یەکشەممەی ڕابردوو بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەستی لەکارکێشایەوە، دوای ماوەیەکی تێکەڵاو کە بریتی بوو لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپا لە ساڵی 2021 و شکستی هێنانی بۆ مۆندیال لە ساڵی دواتردا، وە سپالێتی هەمیشە پاڵێوراو بوو، تاکتیکەکانی هێرشبەری بووە هۆی ئەوەی لە سەرانسەری ئەوروپادا دەستخۆشی لێبکرێت، چونکە وەرزی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەدا ناپۆلی كرده‌ پاڵه‌وانی ئیتاڵیا.
 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە لەگەڵ سپالێتێ گەیشتوونەتە ڕێککەوت، تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، سپالێتی لە یەکەمی ئەیلول دەست بە کارە نوێیەکەی دەکات، پێش یارییەکانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور و ئۆکرانیا کە بڕیارە لە 9 و 12ی ئەیلول ئەنجام بدرێت.
 

 
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.