Erbil 9°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 01:26

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌ك له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


رۆژی هه‌ینی 18ی8ی2023، چه‌ند یارییه‌ك له‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو. 
له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن پاڵه‌وانی یازده‌ وه‌رزی رابردووی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی و خاوه‌نی 33 نازناوی خوله‌كه‌، له‌ده‌ست پێكی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی میوانداری برده‌وه‌ .
یارییه‌كه‌ له‌ برێمن و له‌سه‌ر یاریگای ڤیسێر ستادیۆم به‌رێوه‌ چوو ، له‌ گێم یه‌كه‌م میوانه‌كان به‌ گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش لیرۆی سانی له‌ خوله‌كی چوار تۆماری كرد ، له‌ خوله‌كی 74 هاری كینی تازه‌ یاریزانی باڤاری یه‌كه‌م گۆلی خۆی به‌ درێسی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له‌ خوله‌كی 90 لیرۆی سانی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، له‌ كاتی زیاكراویشدا ماتیس تێل گۆلی چواره‌می تۆمار كردو بایرن میونشن به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به‌ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی كردو یه‌كه‌م سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا .
   

له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی لاس پاڵماسی كردوو دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ نوسیه‌وه‌ .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مێستایا له‌ مه‌درید به‌رێوه‌ چوو ،له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی 74 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كردو یاریزانی ئیسپانی بیبیلۆ به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كردو ئه‌م گۆله‌ش به‌س بوو تاوه‌كو ڤالنسیا سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی یاریه‌كه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات .
به‌مه‌ش ڤالنسیا بووه‌ خاوه‌نی شه‌ش خال و له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دێت ، لاس پاڵماسیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و تاكه‌ خالێكی هه‌یه‌ .

 
له‌ میانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێست میوانداری یانه‌ی شیفڵد یونایتدی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك.
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ستی گراوند به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له‌ خوله‌كی سێ تایۆ ئۆمبی گۆلێكی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو نۆتینگهای له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌م گۆله‌ پێشخست ، سێ خوله‌ك دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م گۆستاڤۆ هامه‌ر گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ شیفلد یونایتد تۆمار كردو یاریه‌كه‌شی گه‌رانده‌وه‌ خالی سه‌ره‌تا .
 له‌ خوله‌كی 89 یه‌ك خوله‌ك به‌ر له‌ ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری كریس وۆد گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو نۆتینگهام فۆرێست یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو بووه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌م خالی پرێمه‌ر لیگ .
  

له‌ ده‌ست پێكی یاریه‌كانی هه‌قته‌ی دووه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مارسیلیا زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانی له‌گه‌ل یانه‌ی مێتز یه‌كسان بێ و خالێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ست بێنێت .
 یانه‌ی مێتز له‌سه‌ر یاریگای سان سامڤۆریان میوانداری یانه‌ی مارسیلیای كردو هه‌ردوو یانه‌ش به‌ تۆمار كردنی دوو گۆل یه‌كسان بوون ، له‌ خوله‌كی 14 عیمران سۆگلۆ  گۆلێكی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو یانه‌ی مارسیلیای له‌ گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
 له‌ خوله‌كی 59 ئه‌بوبه‌كر لۆ یاریزانی مێتز به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه‌ میوانداره‌كان یاریه‌كه‌یان به‌ ده‌ یاریزان ته‌واو كرد ، له‌ خوله‌كی 65 شێخ سابالی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ مێتز تۆماركرد ، شه‌ش خوله‌ك دواتر جۆرج میكۆتادۆرس گۆلی دووم و پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد .
 له‌ خوله‌كی 82 ڤیتینیا گۆلی دووه‌می بۆ مارسیلیا تۆمار كردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌ ، به‌م ئه‌نجامه‌ش مارسیلیا بووه‌ خاوه‌نی چوار خال و یانه‌ی مێتز دوای دۆرانی له‌ یاری رابردوو یه‌كه‌م خالی له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا .
   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.