Erbil 9°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 01:39

ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید یاری هه‌یه‌ و پێكهاته‌ی پێشبینیكراو بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مڕۆش چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌19ی8ی2023، له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا، كاتژمێر 8:30ی خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ئه‌لمێریا میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات. 
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌وڵاتی ئیسپانیا، پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیان بۆ ئه‌م یارییه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه رووبه‌رووی ئه‌لمێریا له‌ دووه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌دا ده‌بێته‌وه‌. 
گۆڵپارێز: لۆنین.
بەرگریكاران: کارڤاخال، ڕودیگەر، ئالابا، فێران گراسیا.
ناوەڕاست: چوامین، فیدی ڤاڵڤێردی، کاماڤینگا، جود بێلینگهام.
هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆدریگۆ.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیك بلباو تۆماركرد. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.