بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی،بەهۆی كەمی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی وشكەساڵی لە عێراق، برنجی عەنبەر بووەتە دوا قوربانیی قەیرانی كەشوهەوا.
برنج پێكهاتەیەكی سەرەكی خۆراكی عێراقییەكانە، نزیكەی لە هەموو ژەمێكدا دەخورێت. لە شاری میشخاب لە پارێزگای نەجەف لە باشووری ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت، چاندنی برنجی عەنبەر بەشێكی دانەبڕاوە .
بەڵام لەگەڵ بەركەوتنی وڵات بە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، جووتیارانی ناوخۆیی ئەم شارە نەك هەر داهاتیان لەدەست دەدەن، بەڵكو تەنانەت شێوازی ژیانیشیان لەدەست دەدەن، كە بەهۆی وشكەساڵییەوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
شایانی باسە چاندنی برنجی عەنبەر كە بەزۆری لە كۆتایی مانگی حوزەیران تا مانگی تشرینی یەكەم درێژ دەبێتەوە، پێویستی بەوەیە برنجەكە بە درێژایی هاوین لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە.لە ساڵی 2012یشدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە هەوڵێكدا بۆ پاراستنی ئاو،بڕیاری قەدەغەكردنی زۆربەی چاندنی برنجی گرتەبەر.
عێراق كە بە "وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەكە" ناودەبرێت بەهۆی تێپەڕبوونی ڕووباری دیجلە و فوراتی تێدا، ساڵانێكە ئاستی ئاوی كەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی دروستكردنی بەنداوەكان لەلایەن ئێران و توركیای دراوسێوە، و دابەزینی ڕێژەی بارانبارین.
بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت: وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە عێراق "هۆشدارییە" بۆ هەموو جیهان.
واشنتۆن پۆست : برنجی عەنبەر دوا قوربانیی وشكەساڵییە لە عێراق ؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.