له كوردستانی ئێران، هاووڵاتییه‌كی كورد له سێداره‌درا و 2 هاووڵاتی دیكه‌ش ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو16ی8ی2023، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئیبراهیم مەولوودپوور، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزفوول جێبەجێ کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو هاووڵاتییە كورده 3 ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌مانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 17ی8ی2023، نەجمەدین عیسازادە، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی گوندی شوێسماک و هێدی عەبدولبەخت، تەمەن 20 ساڵ خەڵکی گوندی "بێمزورتێ» ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستگیركرانی ئەو دوو هاووڵاتییە، هەڵیانکووتاوهته سەر ماڵی بنەماڵەکانیان و دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو لاوەدا گرتووە، دواجار رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، ئەو دوو کەسە دوای ئەوەی کە سەردانی بنکە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆیان کردووە، دەستبەجێ دەستگیركراون.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه،تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ نەجمەدین عیسازادە و هێدی عەبدولبەخت و هەروەها شوێن و بارودۆخی ده‌ستگیركرانیان لە بەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.