Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:27

پلانداڕێژه‌ری هێرشی سه‌ر مه‌زارگه‌ ئایینییه‌كه‌ی شیراز ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی پلانداڕێژه‌ری ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرابووه‌ سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی له‌ شاری شیراز له‌ ناوه‌ندی پارێزگای فارس له‌ باشووری ئێران.

ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی ئاسایشی ئێران سه‌ركه‌وتووبوو له‌ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی كه‌سی سه‌ره‌كی و پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئایینی شاچراغ له‌ شاری شیراز.

رۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو چه‌كدارێك هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئایینی شاچراغ و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵك ده‌كرد، دواتر پاسه‌وانه‌كانی مه‌زارگه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌‌وه و شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌نێوان دروستبوو‌.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ 13 كه‌س له‌نێو مه‌زارگه‌كه‌ كوژران و 25ی تریش بریندار بوون، هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كه‌ش بریندار بوو و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.

هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.