Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:28

له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی فیدڕالی ڕێككه‌وتنێكی نوێ كرا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی خێراتر بكرێت.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵاوی كرده‌وه‌: موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵ و مادده‌كانی یاسای سێ ساڵه‌ی بودجه‌ی فیدڕالی خێراتر بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاری و ستراتیژییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له‌ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به‌ هاووڵاتییان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌ گرینگیدان به‌و یاسایانه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هانده‌ر بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.