Erbil 9°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 01:29

رێوره‌سمی راكێشانی تیروپشكی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ سعودییه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

رۆژی 7ی ئه‌یلولی داهاتوو رێوره‌سمی راكێشانی تیروپشكی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ سعودییه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، رۆژی حه‌وتی ئه‌یلولی داهاتوو رێوره‌سمی راكێشانی تیروپشكی جامی جیهانی یانه‌كان له‌ جه‌ده‌ی وڵاتی سعودییه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یی یه‌كێـتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی، جامی جیهانی یانه‌كان بریاره‌ له‌ رۆژی دوازده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو تاوه‌كو بیست و دووی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو له‌شاری جه‌ده‌ی وڵاتی سعودییه‌ به‌رێوه‌بچێت.
 جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا شه‌ش یانه‌ی به‌شداربوو یه‌كلابوونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی وه‌ك پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا ، یانه‌ی ئه‌هلی میسری وه‌ پاڵه‌وانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یانه‌ی ئۆرا رید وه‌ك پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، یانه‌ی لیۆن وه‌ك پاڵه‌وانی كۆنكاكاف، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌مێژوو ده‌گاته‌ ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌ دوای بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی لۆس ئه‌نجلیس ئێف سی، یانه‌ی ئیتیحاد له‌یاری ده‌ستپێك رووبه‌رووی یانه‌ی  ئۆكلانۆ ستی نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئۆڤیانۆسه‌كان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ نوێنه‌ری كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشووره‌.   
  


        

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.