تاهیر ئیسماعیل توانا، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو. هەمان ڕۆژ دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شێرزاد ئیسماعیل‌توانا هادی پاشا، خەڵکی شاری سەردەشت دەستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تاهیر ئیسماعیل‌توانا، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران بریندار بوو. هاوکات دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی شێرزاد ئیسماعیل‌توانا و هادی پاشا خەڵکی ناوچەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت، لە سنووری "هەنگەژاڵ" لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، ئەم سێ کۆڵبەرە هاوکات لەگەڵ کوژرانی ئەرسەلان ڕەسووڵی بریندار و ده‌ستگیركراون.
ئەرسەلان ڕەسووڵی، کاتژمێر 7ی بەرەبەیانی بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە13ی8ی2023، لە مەودایەکی نزیکەوە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەی لێ کراوە و گوله بەر سینگی کەوتووە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست دا.
به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 3 كۆڵبه‌ری كورد بوونه قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.