ڕاپۆرتە میدیاییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی گەورەی تاران كەوتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی گەورەی تارانی پایتەختی ئێران كەوتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ گیان لەدەستدان و بریندارێكی لێبكەوێتەوە.
لەوبارەیەوە گوتەبێژی ئیدارەی ئاگركوژێنەوەی تاران گوتی، ئاگر لە بازاڕی گەورەی تاران كەوتووەتەوە و نزیكەی 30 كۆگا و دوكان ئاگریان گرتووە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن .
ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی گەورەی تاران كەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.