لە چوارچێوەی ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هاندانی بازرگانی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک، لە ماوەی 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2023، چەندین ڕێکار و پرۆسە گیراونەتە بەر. وەکوو مۆڵەتدانی كارگە و كۆمپانیا بە پێی مەرجەکان و چاودێریی بازاڕ و مۆڵەتی هاوردە و هەناردەكردن بە پێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان.
لەم چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی، لە ڕێگەی تیمی چاودێریی بازرگانی، دەستی بەسەر 184 تۆن کەرەستەى ماوەبەسەرچوودا گرتووە و 1049شوێنی بازرگانیشی بە هۆى سەرپێچییەکانەوە داخستوون.
لە ئاسانکاریی هەناردەکردن و هاوردەکردنی بەرهەمدا، 140 مۆڵەتی هەناردەكردن و 1585 مۆڵەتی هاوردەكردن دراون، شەش سەبەتەی خۆراك و پێنج بەشە ئارد دراوەتە هاووڵاتییان.
لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە، مۆڵەتی نوێ بە 103 كارگە دراوە و بڕی 8231 تۆن چیمەنتۆ دابین كراوە، 835 كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە 10 كۆمپانیانیان بیانین.
هەر لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، پرۆسەی تۆماری ئەلیکترۆنییانەى ناوی بازرگانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان كارا كراوە. هەروەها 835 كۆمپانیا خۆیان تۆمار كردووە، كە 10 كۆمپانیانیان بیانین.
لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، پرۆسەکە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوو؛ بڕی 500 هەزار تەن لە سایلۆكان وەرگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.