خراپی دۆخی نێوان كلیان مباپێ و پاریس سان جێرمان كه‌مبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی رێگه درا به‌و یاریزانه به‌شداری له‌مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه بكات.
هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو هه‌ردوولا بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ ئه‌و كیشه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ماوه‌ی میركاتۆی هاوینه سه‌ری هه‌ڵداوه.
مباپێ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م وه‌رزه بۆ یانه پاریسیه‌كه یاری ئه‌نجام بدات، دواتر له‌وه‌رزی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر بۆ یانه دڵخوازه‌كه‌ی بروات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده.
مباپێ رۆژی یه‌ك شه‌ممه له‌گه‌ڵ هاورێكانی به‌شداری مه‌شق و راهێنانی تیپه‌كه‌ی كرد، لای خۆشیه‌وه ناسر خه‌لیفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌لێدوانێكی بۆ یاریزانانی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆكردوه، مباپێ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌گه‌لیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مباپێ پشت راستیكردۆتهوه، ده‌مه‌وێت له‌ریزی پاریس بمێنم، دواتر له‌كۆتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ به‌كۆتاهاتنی بۆنده‌كه‌م ماڵئاوایی بكه‌م.
پێشبینی ده‌كرێـت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو كلیان مباپێ و كارگێری پاریس سان جێرمان بگه‌نه رێكه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.