Erbil 8°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 03:23

ریال مه‌درید به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستی به‌ ركابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای كرد و ئه‌مشه‌ویش بارسێلۆنا ده‌بێـته‌ میوانی خیتافی

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستی به‌ ركابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی كرد ، كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی میوانداری برده‌وه‌ ، یاریه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی باسك و له‌سه‌ر یاریگای سان مامێس به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی بیست و هه‌شت ئه‌لڤارۆ رۆدریگۆ گۆلی یه‌كه‌می بۆ مێرنگی تۆمار كرد.
 هه‌شت خوله‌ك دواترجۆد بیلنگهام یاریزانی نوێی ریاڵ مه‌درید دووه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌ خۆوه‌ نه‌بینی و ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی لالیگای به‌ده‌ستهێنا .
هه‌ر له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌دا كاتژمێر 10:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر خیتافی میوانداری یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات. 
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.