Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:50

مانچێستەر یونایتد ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئۆفەرێکی وێستهام یونایتد

کوردستان TV
100%


یانەی مانچێستەر یونایتد ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئۆفەرێکی یانەی وێستهام یونایتد بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر لەماوەی گواستنەوەی هاوینە.
 بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ وێستهام یونایتد تەنیا هەنگاوێکی ماوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هاری ماگوایەری بەرگریکاری یانەی مانچێستەر، چونكە ناوبراو لەپلانی ئیریك تین هاگی راهێنەر دوورخرایەوە.
 لای خۆیەوە دەیڤد مۆیس ڕاهێنەری یانەی وێستهام یونایتد دووپاتیکردەوە لەگەڵ مانچێسته‌ر یونایتد گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ماگوایەریش بگوازێتەوە ریزەكانی خۆی.
 مۆیس لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی هەینیدا وتی ئۆفەرێکمان پێشکەش بەیانەی مان یونایتد كردوە بۆ گواستنەوەی ماگوایەر، مانچێسته‌ر رەزامەندی لەسەر ئۆفەرەكەی ئێمە نیشانداوە، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ماگوایەر یاریزانی ئێمە نیە، بۆیە ناتوانم روونكردنەوەی زیاتر بدەم.
 هەرسەبارەت بەم پرسە  فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانان، لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشتڕاستی کردەوە، مانچستەر ئۆفەرێکی وێستهامی وەرگرتووە بۆ ئەوەی ماگوایەر لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێشكەش بەو یانەیە بكرێت، بەڵام مانچستەر یونایتد گرێبەستەكەی ئاشكرانەكردوە، بەڵكو بەدوای شوێنگرەوەی ئەو بەرگریكارە دەگەرێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.