لەیاری جامی سوپەری ئەڵمانیا، كاتژمێر 9:45ی خولەكی ئهمشهو، یانەی بایرن میونشن لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا رووبەرووی یانەی لایبزیگ دەبێتەوە.
ئەو یارییە لەكاتێكدایە بەهەمان شێوە پارساڵ هەردوو یانە لەجامی سوپەری ئەڵمانیا رووبەرووی یەكتر بوونەوە، دواجار بایرن میونشن بەپێنج گۆڵ بەرامبەر بەسێ گۆڵ براوەی یاریەكە بوو.
بایرن میونشن بۆ دوانزەهەمین جاری لەسەر یەكە یاری جامی سوپەری وڵاتەكەی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەمساڵ یانە باڤارییەكە كۆمەلی گۆرانكاری لەپێكهاتەی تیپەكەی كردەوەو چەند یاریزانێكی نوێی هێنانەوەتە ریزەكانی، لەبەرامبەردا لایبزیگ هەوڵ دەدەت هەر لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵ ژمارەیەكی قورس بێت لەبەردەم بایرن میونشن.
بایرن هەوڵ دەدات بۆ چوارەمین جاری لەسەر یەك ئەو نازناوە بباتەوە، لەهەمان كاتدا كۆی نازناوی جامی سوپەری وڵاتەكەی بگەیەنێتە یازدە جار لەمێژوو، لەبەرامبەردا لایبزیگ هەوڵ دەدات بۆ یەكەمجار لەمێژوو ئەو نازناوە بەرز بكاتەوە.
ئهمشهو له یاری جامی سوپهری ئهڵمانیا بایرن میونشن و لایبزیگ رووبهرووی یهكتر دهبنهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.