له میانی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌لمێریای میوانداری تۆمار كرد .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ده‌ریای سپی ناوه‌راست به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد‌و ئیسحاق باڵازۆن به‌سه‌ركه‌وتووی جێبه‌جێی كرد‌و گۆلی یه‌كه‌می بۆ ڤالیكانۆ تۆمار كرد ، هه‌شت خولهك دواتر ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای بۆ میوانه‌كان هه‌ژمار كرد و ئه‌مجاره راندی نتێكجا جێبه‌جێی كرد و گۆلی دووه‌می تۆمار كرد ، یاریش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه‌و رایۆ ڤالیكانۆ یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ڤالنسیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و له‌یارییه‌كی به‌هێزدا به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی سێڤییای میوانداری برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رامۆن سانجێز بیزخوان به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌وڵ یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌ڵام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست موختار دیاگابی گۆلی پێشكه‌وتنی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد ، ده خولهك دواتر یوسف نه‌سیڕی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد و یاریه‌كه‌شی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، به‌لام دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری خافێر گیێرا گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتن و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ڤالمسیا تۆمار كرد و یانه‌كه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو سیڤیاش به دۆراندن ده‌ستی به یارییه‌كان كرد .
هه‌ر لەگەڕی یەكەمی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا، كاتژمێر 10:30ی ئه‌مشه‌و ، یانەی ئەتلەتیك بلباو لەسەر یاریگای سان مامیس میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەكات.
ئەو یارییە لەكاتێكدایە یانەی ریاڵ مەدرید بەر لەدەستپێكی وەرزی نوێ گۆلپارێزی سەرەكی تیپەكەی دووچاری پێكانێكی قورس هاتوو و لەیاریگاكان دووركەوتەوە.
هەروەها ئاردە گولەری یاریزانی نوێی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە رەنگە لەگەرەكانی سەرەتا بەشدارنەبێ، هەروەها دانی سیبایۆس بەهەمان شێوە پێكانی هەیە و بۆ ئەم یارییە بەشدارنابێت.
كارلۆ ئەنچلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە ئامادەیی تەواوی یانەكەی بۆ یاری بەرامبەر بیلباو راگەیاند، هەروەها ئەنچلۆتی دووپاتیكردەوە، هەوڵ دەدەین بەسەرەتایەكی بەهێز دەست بەركابەری بكەین، لەپێناو كۆكردنەوەی زۆرترین خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.