Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 00:55

له‌ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی پریمه‌رلیگدا مانچێسته‌ر ستی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێرنلی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌میانی ده‌ست پێك و گه‌ری یكه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچێسته‌ر ستی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن  ده‌ستی به‌ یاریه‌كان كردو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی بێرنلی میوانداری برده‌وه‌ .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای تێرف مۆل به‌رێوه‌ چوو ،له‌ گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له‌ خوله‌كی چوار ئێرلینگ هالاند گۆلكار وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ گۆڵی یه‌كه‌می میوانه‌كانی تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی سی و شه‌ش هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و مان ستی تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .
له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی حه‌فتاو پێنج رۆدریگۆ هێرناندێز گۆلی سێیه‌می بۆ تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا تۆمار كردو مان ستی بۆ پارێزگاری كردن له‌ نازناوی پارساڵ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خاڵی پرێمه‌ر لیگی به‌ده‌ستهێنا.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.