Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:32

له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئێران 24 كه‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌

کوردستان TV
100%


 له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 24 كه‌س له‌ ئێران له‌ سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند،  له‌ رۆژانی 14ی 6 تاوه‌كو 20ی6ی2023، 24 به‌ندكراو له‌ گرتوخانه‌كانی ئێران له‌ سێداره‌دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوی هه‌نگاو، زۆرترین ئامارەی سزای سێدارەی بەندکراوان لە بەندیخانەی ناوەندیی مەرەند جێبەجێ کراوە کە 5 بەندکراو بووە، هەروەها 4 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، 3 بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان و لە بەندیخانەکانی ئەراک، شیراز، مەشهەد و کرمان هەرکامیان دوو بەندکراو و هەروەها لە بەندیخانەکانی دیزفوول، قەزوێن، نەیشابوور و یاسووج هەرکامیان لەسێدارەدانی بەندکراوێک تۆمار کراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە کۆی گشتیی ئەو 24 بەندکراوەی کە لەسێدارە دراون، لانی کەم 16 بەندکراو کە دەکاتە 66.5٪ی ئەو ئامارە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە بەسەریاندا سەپاوە.
هەروەها راشگه‌یاندراوه‌، 5 بەندکراوی دیکەیان بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و 2 بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و بەندکراوێکیش بە تۆمەتی دزیی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و سزاکەیان جێبەجێ کراوە.
له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ئاماژه‌ پێكراودا، سزای سێدارەی 5 بەندکراوی تورک، 3 بەندکراوی کورد، 2 بەندکراوی لوڕ و بەختیاری، هەروەها بەندکراوێکی بەلووچ و هاووڵاتییەکی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.