وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی داخستنی كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی (ته‌له‌فزیۆنی لبنان)ی ڕاگه‌یاند به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه یه‌كێك له‌وانه پێنه‌دانی مووچه‌ی كارمه‌ندانه.
زیاد مهكاری وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی لبنان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنی لبنان پێداگیر بوون له‌وه‌ی تا مووچه وه‌رنه‌گرن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ده‌وام نه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌ناچاری بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
میدیاكانی لبنان بڵاویان كرده‌وه كه كارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، دوێنێ پێنجشه‌میش دوا مۆڵه‌تیان به حكوومه‌ت دابوو ئه‌گه‌ر مووچه‌یان پێ نه‌ده‌ن سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌ست هه‌ڵده‌گرن و ده‌وام ناكه‌ن.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی لبنان له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی به په‌خش كردووه و سه‌ره‌تا ته‌له‌فزیۆنه‌كه موڵكی دوو كۆمپانیا بوو، به‌ڵام له ساڵی 1978 كرایه ته‌له‌فزیۆنێكی كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومی، دواتریش له ساڵی 1996 حكوومه‌تی لبنان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت و بووه كه‌ناڵی فه‌رمی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وڵاتی لبنان ئێستا له بارودۆخێكی سیاسی و ئابووری خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌سان دیاب سه‌رۆك وه‌زیران، تا ئێستا وڵاته‌كه بێ حكوومه‌ته و به‌شێوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڕێوه ده‌برێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.