هیلالی سعوودی پێداگیره لەسەر گواستنەوەی هێرشبەری نەیجیریی یانەی ناپۆلی ڤیكتۆر ئۆسمین بۆ ریزەكانی خۆی.
یانە سعوودییەكە لەرابردوو دوو پێشنیاری خستە روو بۆ گواستنەوەی ئۆمسین لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستا، ئۆفەرەكانی یانەی هیلال بریتی بوو لەپێدانی بری سەدو بیست یاخود سەدو چل ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یانە ئیتالیەكە ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە، و داوای بری 200 ملیۆن یۆرۆی کرد.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرت، یانەی هیلال لەئێستادا ئامادەیە ئۆفەرەکەی بۆ 170 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئۆسیمین.
هاوكاتە یانە سعودییەكە ئامادە بری مووچەی 50 ملیۆن ساڵانە بەو یاریزانە بدات، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی نایەوێت دەستبەرداری ئۆسیمن بێت، چونکە سەرۆکی یانەکە لەگەڵ کالیندا، بریکاری تایبەتی ئەو یاریزانە، کۆبووەوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.
هەروەها ئۆسمین ئارەزەووی زۆری هەیە لەگەڵ یانە ئیتالیەكە بەردەوام بێت، هەروەها ڕۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی یانەی ناپۆلی بەرەنگاری ئۆفەرە سەرسوهێنەرەكەی یانەی هیلال دەبێتەوە، و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.