Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:48

ڕووسیا خستنە خوارەوەی 11 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینای راگەیاند

کوردستان TV
100%

لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: 11 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكراینییان لە نزیك كریمیا خستۆتە خوارەوە، ئەمە جگە لە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە بەرەو مۆسكۆی پایتەخت هاتوون.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە بەرەو شاری مۆسكۆ دەهاتن لەناوبران.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە نزیك شاری سیڤاستۆپۆل، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە سیستەمی بەرگری دژە فڕۆكە خراونەتە خوارەوە و نۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دیكەش بەر لە گەیشتنیان بە ئامانجەكانیان  خراونەتە خوارەوەو كەوتوونەتە ناو دەریای ڕەش.
شایانی باسە لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەكدا چوار جار لەلایەن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئۆكرایناوە هێرشكراوەتە سەر نزیك مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.