ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ی كه له دوورگه‌یه‌كی ئیتاڵیا نقومبوو، بۆ 41 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئیتاڵیا (نۆڤا) بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ به‌له‌مێك كه له وڵاتی توونسه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوو له نزیك دوورگه‌ی لامپێدۆزای ئیتاڵیا نقومبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی نقومبوونی به‌له‌مه‌كه 41 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی ڕابردوو 36 هه‌زار كۆچبه‌ر ڕوویان له ئیتاڵیا كردووه، ئه‌مه‌ش چوار هێنده‌ی هه‌مان كاتی ساڵی رابردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.