پۆلیسی هیندستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوژرانی 7 كه‌سی ڕاگه‌یاند له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان موسڵمانان و هیندۆسه‌كان له ویلایه‌تی هاریانا، یه‌كێك له‌وانه‌ی كوژراون مه‌لای مزگه‌وتێكه.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ری هه‌ڵداوه كاتێك هیندۆسه‌كان له گه‌ڕه‌كێكی موسڵمانان خه‌ریكی مه‌ڕاسیمێكی ئایینی بوون و دواتر شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا تێ كه‌وت.
پۆلیسی هیندستان ڕایگه‌یاند: له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوان موسڵمانان و هیندۆسه‌كان به‌رده‌وام بووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند گۆڕێكی موسڵمانان سوتێنراون.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان 7 كه‌س كوژراون یه‌كێك له‌وانه‌ش مه‌لای مزگه‌وتی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌یانی تریش له‌نێوان هه‌ردوولا بریندار بوون.
پۆلیس جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه 6 كه‌س ده‌ستگیركراون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی تر به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.