Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 19:27

ئەپڵ مۆڵەتی 30 رۆژ دەداتە بەكارهێنەرانی ئایفۆن 

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای “ئەپڵ” ی ئەمریكی هۆشدارییەكی بۆ بەكارهێنەرانی ئایفۆن بڵاوكردەوە، لەكاتێكدا خۆی ئامادە دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی سیستەمی نوێی خۆی بەناوی “iOS 17”.
ڕۆژنامەی "مێترۆ"ی بەریتانی ڕایگەیاندووە؛ ئەگەر خاوەنی ئایفۆن 8 یان ئێكس بیت، كاتی ئەوە هاتووە كە وازیان لێبهێنیت، چونكە پشتگیری لە نوێكردنەوەی داهاتووی ئای ئۆ ئێس 17 ناكەن.
ئەم دوو مۆبایلە لە ساڵی 2017دا بڵاوكرانەوە، ئەپڵ دوای شەش ساڵ چیدیكە پشتگیری لە مۆدێلە كۆنەكانی ئایفۆن ناكات. بۆیە خاوەن ئایفۆن 8 و ئایفۆن ئێكس، ناتوانن نوێترین نەرمەكاڵا یان نوێكردنەوەی تایبەتمەندییەكان بەدەست بهێنن.
هەروەها لە هەموو نوێكارییە نوێیەكانی ئاسایش بێبەش دەبن، ئەمەش وا دەكات مۆبایلەكان زیاتر بەرەوڕووی هەڕەشەكانی وەك بەرنامە زیانبەخشەكان و ڤایرۆسەكان ببنەوە.
وابڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 2023دا سیستەمی iOS 17 بڵاوبكرێتەوە، واتە بەكارهێنەران ماوەی نزیكەی 30 ڕۆژیان هەیە.
سیستەمی iOS 17 تەنها پاڵپشتی لە: ئایفۆن ئێكس ئێس و ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس و ئایفۆن ئێكس ئاڕ.ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11 پرۆ و ئایفۆن 11 پرۆ ماكس.ئایفۆن 12 و ئایفۆن 12 مینی و ئایفۆن 12 پرۆ و ئایفۆن 12 پرۆ ماكس.ئایفۆن 13 و ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13 پرۆ و ئایفۆن 13 پرۆ ماكس.ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس و ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆ ماكس.
ئایفۆن ئێس ئی دەكەن .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.