پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه بڵاوكرده‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه، لە پێناو هاندانى زیاترى یانە خۆشەویستەکەى شارەکەمان و بۆ بینیى ڕاستەوخۆی یارى کۆتایی جامی پاڵەوانیەتی عێراق لە نێوان (هەولێر و قوەی جەوی) کاتژمێر 8:00ـی شەو لە باغی شار و بەردەم قاوەخانەی مەچکۆ، شاشەیەکى گەورە بۆ گواستنەوە یارییەکە دانراوە و هەموومان لەوێ دەبین بۆ هاندانى یانەى هەولێرى دایک و یانە خۆشەویستەکەی شارەکەمان.
جێگای ئاماژه پێدانه كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و له یاری كۆتایی جامی عێراقدا، له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له شاری به‌غدا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌ی جه‌وییه رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
په‌یامێك له پارێزگاری هه‌ولێره‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.