Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:17

ئەلۆنسۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكه‌ درێژبکاتەوە

کوردستان TV
100%


چاپی ئەلۆنسۆ ڕەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن بۆ ماوەی دوو ساڵی تر درێژبکاتەوە،واتا  تا 30ی حوزەیرانی 2026 لەگەڵ یانه‌كه‌ی بەردەوام دەبێت.
راهێنه‌ره‌ ئیسپانییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023، مەشقەکانی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزنی گرتە ئەستۆ و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەوروپا و پلەی شەشەمی خولی یانه‌كانی ئەڵمانیای به‌ده‌ستهێنا.
لەسەر هۆکارەکانی زوو درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ئه‌لۆنسۆ ووتی، بەڵێ بێگومان هۆکارەکان زۆر بوون، بەڵام پێموایە بیرۆکە و دیدگای پڕۆژەمان بۆ یانەکە هاوبەشە. گوتیشی، ئێمە هیوامان هەیە، خواستی باشتربوونمان هەیە، هەست بە ئاسوودەیی دەکەم لەگەڵ تیپەکە و یاریزانەکان. 
له‌ كۆتایشدا رایگه‌یاند، هیوادارم  لەم وەرزەدا ئاستێکی باشمان هەبێت و بتوانین ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان بكه‌ین.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.