Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:53

ڤیدیۆ: تیمساحێك یاریزانێكی تۆپی پێی قووت دەدات، بزانە خەڵك چی لە تیمساحەكە دەكەن 

کوردستان TV
100%

یاریزانێكی تۆپی پێی لەكاتی مەلەكردن لەلایەن تیمساحێكەوە هێرشی دەكرێتە سەرو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز،لە ڕووداوێكی ترسناكدا تیمساحێكی زەبەلاح "خیسوس ئەلبێرتۆ لۆپێز"ی یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانەی" دیپۆرتیڤۆ ڕیۆ كاناس"ی كۆستارێكی خوارد، لەكاتێكدا یاریزانەكە لە ڕووباری ڕیۆ كاناس لە پارێزگای گواناكاستی مەلەی دەكرد. 
دوای ڕووداوەكەش، خەڵكی ناوچەكە لەناو دەریاچەكەدا تەقەیان لە تیمساحەكە كردوو كوشتیان.
لەوبارەیەوە یانەی دیپۆرتیڤۆ ڕیۆ كاناس، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر سەختە بۆ هەموومان، ئێمە وەك ڕاهێنەر و یاریزانی تۆپی پێ و وەك باوكێك لەبیرت ناكەین، هەمیشە دڵماندا دەژیت .
 

وه‌رزش جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.