19 هاووڵاتی له ماوه‌ی چوار رۆژدا له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چوار رۆژی هه‌فته‌ی پێشوودا، واته له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه تاوه‌كو چوارشه‌م)، 19 كه‌س له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون، كه 11 کەسیان هاووڵاتیی بەلووچ بوون کە دەکاتە59%ی کۆی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی رێكخراوی هه‌نگاو 7 کەس لەو بەندکراوانە لە گرتوخانه‌ی ناوەندیی زاهیدان لەسێدارە دراون کە زۆرترین حاڵەتی ئەم ئامارەیە، هەروەها 4 بەندکراو لە گرتوخانه‌ی زابۆل، 3 بەندکراو لە گرتوخانه‌ی خوڕەماوا،3 بەندکراو لە گرتوخانه‌ی بیرجەند، لە گرتوخانه‌کانی قوم، ئەراک و ئەهوازیش هەرکام 1 حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاندراوه،3 کەس لەو بەندکراوانە هاووڵاتیی ئەفغانستان بوون، هەروەها 17 کەس بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە یەکێک لە بەندکراوانی لەسێدارەدراو بە ناوی محەممەدجەواد ئەکبەری، تەمەن 19 ساڵ و خەڵکی ناوچەی گەڕاوەندی سەر بە شاری کۆیەشت، کاتێک تاوانەکەی کردووە، تەمەنی 16 ساڵ بووە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی 18 كه‌س لەو بەندکراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
له ماوه‌ی چوار رۆژدا ئێران 19 هاووڵاتی له سێداره‌داوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.