ئه‌مڕۆ هه‌ینی له وڵاتی ئه‌سیوپیا باری له‌ناكاو ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان سوپای وڵاته‌كه و میلیشیاكانه‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی ئه‌مهه‌ڕه كه دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌رێمی ئه‌سیوپیایه، شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان سوپای ئه‌و وڵاته و چه‌كداره میلیشیاكان ده‌ستی پێ كرد.
سوپای ئه‌سیوپیا له ئه‌مهه‌ڕه به‌په‌له داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه هێزی پاڵپشتی زیاتریان بۆ بنێرێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه میلیشیاكان.
نووسینگه‌ی ئه‌بی ئه‌حمه‌د سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا كه‌مێك پێش ئێستا به‌فه‌رمی فه‌رمانی باری له‌ناكاوی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاند.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران داوا له هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مهه‌ڕه كراوه بێ مه‌رج چه‌ك دابنێن و تێكه‌ڵی سوپای فه‌رمی ئه‌سیوپیا بن، به‌ڵام هێزه‌كه فه‌رمانی سه‌رۆكه‌كه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌بی ئه‌حمه‌د سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌سیوپیا پێشتر بڕیاری دابوو هه‌موو ئه‌و سوپا و میلیشیانه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌كان دروستكراون. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه هه‌ر هێز و لایه‌نێك فه‌رمانكه ڕه‌ت بكاته‌وه به‌توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.