Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 22:09

سه‌رۆكی فیفا: سوپاسێکی زۆرم بۆ ئوسترالیا و نیوزلەندا هه‌یه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ میوانداری جامی جیهانی كچانیان كردووه‌

کوردستان TV
100%


له‌په‌راوێزی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و سێی كچان، كه‌ به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی ئوسترالیا و نیوزله‌ندا میوانداریان كردووه‌.
 جیانی ئینڤانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە ته‌لاری پەرلەمان لە کانبێرا چاوی بە ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا کەوت.
 سه‌رۆكی فیفا سوپاس و ستایشی هه‌ردوو وڵاتی میوانداركرد، هه‌ره‌م له‌م سه‌ردانه‌یدا ئینفانتینۆ لەگەڵ وەزیری وەرزشی ئوسترالیا و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆپی پێی ئوسترالیا کۆبووەوە.
 لای خۆیه‌وه‌ جیانی ئینڤانتینۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند، جێگای خۆشحاڵییە کە لێرەم لە کانبێرا لە باڵه‌خانه‌ی حکومەت و پەرلەمان، بۆ دیداری سەرۆکوەزیرانی ئەنتۆنی ئەلبانیز، و وەزیری وەرزش، كه‌شێكی زۆر نایا بو سه‌رنج راكێشه‌، هه‌مووی بۆ خزمه‌تكردنی تۆپی پێیه‌ به‌گشتی له‌جیهان و له‌م وڵاته‌ به‌تایبه‌ت، ئەوەی دەمەوێت بیڵێم سوپاسێکی زۆرم بۆ خەڵکی ئوسترالیا و نیوزلەنداهه‌یه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ میوانداری جامی جیهانی كچانیان كردووه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.