ئه‌ستێره‌ی به‌رازیڵی دانی ئه‌لڤێش ره‌تیكرده‌وه هیچ دهستدرێژهیهكی سێكسی ئه‌نجامدابێت، هه‌روه‌ها ئه‌لڤێش به‌دادوه‌ری دادگای بارسێلۆنای راگه‌یاندوه، لەگەڵ دەرەنجامەکانی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌پرسی ده‌ستدرێژی سكێسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌رۆژی سێ كانونی یه‌كه‌می رابردوو نیه.
ئەلڤێس بە فەرمی لە ئه‌نجامه‌كانی لێكۆلینه‌وه له‌لایه‌ن دادوه‌ر ئاگاداركراوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا ئێستا داواکارانی گشتی تۆمەتەکانی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە یەکلایی دەکەنەوە، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كاتی دادگاییکردنەکەی بۆ کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی دووهه‌زارو بیست‌و چوار دیاری بكرێت.
به‌پێی ده‌رئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان ئەگەر لە کۆتاییدا ئه‌و ئه‌ستێره‌یه تاوانبار بێت، ئه‌وا بریاردراوه بری سه‌دو په‌نجا هه‌زارو یۆرۆ به‌ئافره‌ته‌كه بدات بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی، ئەلڤێس لە مانگی یەکەوە تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان دەستبەسەرە، چاوەڕوان دەکرێت لە زیندان بمێنێتەوە تا دادگایی‌کردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.