Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:52

ئیسرائیل لە رێككەوتن لەگەڵ سعوودییە نزیك بووەتەوە

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی ئیسرائیل رایدەگەێنێت، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ سعوودیە نزیكترین، هاوكات نزیكبوونەوەی نێوان ئێران و سعوودییە-ش بە نمایش وەسف دەكات.
ئیلی كۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: ئیسرائیل ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر لە ڕێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ شانشینی سعوودیە نزیكترە. 
كۆهین لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: پرسی فەلەستین بەربەست نییە لەبەردەم ئاشتی، نزیكبوونەوەی ئێران و سعوودییە-شی بە "نمایش" وەسف كرد.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕەنگە ڕێككەوتنێك لە ڕێگەی نێوان ئیسرائیل و سعودیە بێت، بەڵام هیچ وردەكارییەكی لەبارەی ئەگەری ڕێككەوتنەكە نەخستەڕوو.
بەرپرسانی ئیسرائیل زیاتر لە بۆنەیەكدا باسیان لە نزیكبوونەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سعوودیە لەژێر چاودێری ئەمریكادا كردووە، بەڵام ڕیاز چەندین جار پشتڕاستی كردەوە كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەلئەبیب پەیوەستە بە جێبەجێكردنی دەستپێشخەریی ئاشتیی عەرەبی .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.