Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:39

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت

کوردستان TV
100%

ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (1،348،977،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 ڕەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبوو سه‌نا و بە دووسایدكردنی پردی ئەبو سه‌نا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.