ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە له‌تیف ڕه‌شید سەرۆک کۆماری عێراق كردووه و هه‌ردوولا تاوتوێی كۆمه‌ڵێك بابه‌تیان سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عێراق كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان، تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی یەکخستنی کارکردن لەنێوان سه‌رجه‌م دەسەڵاتەکان بووه بۆ پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی حکوومەت لە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەكانی، بەتایبەتیش باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی ژیان بە شێوەیەک کە پاڵنەر بێت بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی گشتی لە هەموو کەرتە گرنگەکاندا.
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران جارێکی دیکە سەرکۆنەی بێڕێزی و سوتاندنی قورئانی پیرۆز و پیرۆزییەکانی ئیسلامیان لەلایەن کەسێکی گومڕاوە كردووه، جەختشیان كردۆته‌وه کە پێویستە وڵاتانی ئیسلامی و جیهانی هەڵوێستێکی توندتر بۆ کۆتاهێنان بەم کاره تاوانکارییە بگرنەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.