سێ چالاكوانی كورد له كوردستانی ئێران ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، مەسعود میرزایی، تەمەن 53 ساڵ و چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، لە بازگەی پشکنینی نێوان کرماشان - سنە و لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەو هاووڵاتییە کە تووشبووی نەخۆشی شەکرەیە و لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە، پاش دەستگیركرانی لەلایەن ئەو هێزانەوە لە پێدانی ده‌رمان بێبەش کراوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا راشگه‌یاندراوه، هاوکات لەگەڵ دەستگیركرانی مەسعود میرزایی، برایەکی دیکەی ناوبراو بە ناوی ئیبراهیم میرزایی و چالاکی مەدەنی، لە شوێنی کارەکەی و لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەر لە هەمان ڕۆژدا، هۆزان بابەکەرەمی چالاکوانی مەدەنی، بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ئەو سێ چالاکوانه مەدەنی و فەرهەنگییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ده‌ستگیركرانیان لە بەردەستدا نییە.
ئێران 3 چالاكوانی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.