نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئێران بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له تارانی پایته‌خت له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌ته‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و سه‌قاگیری نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
دواتر دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا بیروڕایان گۆڕیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی پاراستنی سنووره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
ئه‌مه دووه‌م سه‌ردانی جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ ئێران و پێشتریش له ساڵی 2020 سه‌ردانی تارانی كردبوو و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.