به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ یاریه‌كان و خوله‌كانی داهاتوو ، له‌و گه‌شته ئاماده‌كاریه‌ی سازیان كردووه ، یانه‌ی بارسێلۆنا یاری كلاسیكۆی به سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له ریاڵ مه‌درید برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌ی تی تی له داڵاس به‌رێوه چوو ،له گێمی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به گۆلێك پێشكه‌وت گۆله‌كه‌ش عوسمان دیمبلی له خوله‌كی پازده تۆماری كرد.
هه‌رچه‌نده له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه لێدانێكی سزا بۆ ریاڵ مه‌درید هه‌ژمار كرا به‌ڵام ڤینیسیۆس جۆنیۆر نه‌یتوانی گۆل تۆمار بكات .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ڤێرمین لۆپێز گۆلی دووه‌می بۆ تیپه كاتالۆنیه‌كه زیاد كرد ، له دوا خوله‌كی یاریش ڤیران تۆرێس گۆلی سێیه‌می بارسێلۆنا تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
ریاڵ مه‌درید دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجام داوه له یاری یه‌كه‌م به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له میلانی برده‌وه‌و له‌یاری دووه‌میش به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مان یونایتد تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یاری سێیه‌می تیپه‌كه‌ی ئه‌نشیلۆتی بوو .
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش له‌به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆس یاری ئه‌نجام ده‌دات ، یانه‌ی بارسلۆنه‌ش ئه‌مه دووه‌م یاری ئاماده‌كاری بوو دوای ئه‌وه‌ی به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل به ئارسنال دۆراو یاری به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆیش دواخرا ،تیپه‌كه‌ی چاڤی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ی سی میلان یاری ده‌كات .
دوای كۆتایی هاتنی یاری كلاسیكۆی دۆستانه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ئیتالی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای یاریه‌كه باسی له تیپه‌كه‌و ئاستی یاریزانه‌كانی كرد.
ئه‌نشیلۆتی وتی: هاوسەنگییەکی باشمان نەبوو لە هەوڵی وەستاندنی ئه‌نجامی یاریه‌كه بووین كاتێك گۆلێكمان له‌سه‌ر تۆمار كرابوو بۆ ئەوەی هەوڵی یەکسانکردنەوە بدەین. زۆر هێرشمان کرد،زۆر جار گه‌یشتینه ناو هێلی سزا به‌لام نه‌مان توانی ئامانجه‌كه بپێكین كه تۆمار كردنی گۆله كه ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كیمان بو.
راشیگه‌یاند: هه‌ڵه‌مان هه‌یه‌و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌ربكه‌وین ، كه‌ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی یاریه دۆستانه‌كانه به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هەستم کرد تیپەکە یارییەکی باشی کردووە و دیارە دەتوانێت باشتر بێت، کەمێک بێ شانس بووین چونكه چه‌ند تۆپێكمان دا له ستوون و لێدانی سزاشمان له‌ده‌ستدا، به‌هه‌رحاڵ هیوادارم بتوانین ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان بكه‌ین چونكه ئێمه ریاڵ مه‌دریدین .
ئه‌نشیلۆتی: هه‌ڵه‌مان هه‌یه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌ربكه‌وین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.