Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:42

لە رووداوێكی هاتووچۆدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداو 22ی دیكەیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای قەرس باكووری خۆرهەڵاتی توركیا پاسێك وەرگەڕا و بەپێی ئامارە بەراییەكان، حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و 22ی دیكەیش برینداربوون.
رووداوەكە لەسەر رێگای ئەرزەڕۆم-قەرس لە نزیك گوندی كاراكورت سەربە قەزای ساریقامش روویداوە و پاسەكە كە گەشتی نێوان بورسا-قەرسی ئەنجامداوە دوای ئەوەی شۆفێرەكەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە، وەرگەڕاوە.
پاسەكە لە بەرزایی 50مەترەوە كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە و 22ی دیكەیش برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.