Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:53

لیڤه‌رپول له‌گه‌ڵ لیسته‌ر ستی یاری هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ئاسیا، یانه‌ی لیڤه‌رپول گه‌یشته‌ سه‌نگاپووره‌، دوای گه‌یشتنی شانده‌كه‌ به‌ره‌و هۆتیلی تایبه‌ت به‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی یاریزانه‌كان رۆیشتن، به‌ر له‌به‌رێكه‌وتنی بۆ ئه‌م گه‌شته‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول رۆیشتنی جۆردان هیندرسۆنی راگه‌یاند.
 هه‌روه‌ها ناوی فابینیۆ له‌لیستی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ نیه‌ كه‌ گه‌شتی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه‌، چونكه‌ فابینیۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتیحادی سعودی له‌گفتوگۆدایه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو رۆبرتۆ فابینیۆ به‌پێی گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌هلی سعودی كرد.
 لیڤه‌رپول له‌م گه‌شته‌یدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رووبه‌رووی یانه‌ی لیسته‌ر ستی ده‌بێته‌وه‌، دواتر رۆژی دووی ئابی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی یاری ئه‌نجام ده‌دات.   

                                                          

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.