Erbil 8°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 07:28

یاری كلاسیۆكی نێوان ریاڵ مه‌درید و بارسێلۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ یاریه‌كان و خوله‌كانی داهاتوو ، له‌و گه‌شته‌ ئاماده‌كاریه‌ی سازیان كردووه‌ ، كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌دریدو بارسلۆنه‌ یاری كلاسیكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
 یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر‌ یاریگای ئه‌ی تی تی له‌ داڵاس به‌رێوه‌ ده‌چێت ، ریاڵ مه‌درید دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجلم داوه‌ له‌ یاری یه‌كه‌م به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ میلانی برده‌وه‌و له‌یاری دووه‌میش به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یاری سێیه‌می تیپه‌كه‌ی ئه‌نشیلۆتی ده‌بێت .
 به‌ر له‌وه‌ی‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆس یاری ئه‌نجام بدات ، یانه‌ی بارسلۆنه‌ش ئه‌مه‌ دووه‌م یاری ئاماده‌كاری ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی به‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ سێ گۆل به‌ ئارسنال دۆراو یاری به‌رامبه‌ر یۆڤنتۆیش دواخرا ،تیپه‌كه‌ی چاڤی هێرناندێز به‌ ته‌واوی یاریزانه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یاریه‌ كردووه‌و دوای ئه‌م یارییه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ی سی میلان یاری ده‌كات .    ‌ 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.