Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 11:52

ژیانی لاوێک ڕزگارکرا کە موو گەدەی گرتبوو

کوردستان TV
100%

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لاوێکی تەمەن 21 ساڵ لە سلێمانی ڕزگارکرا.
ئەمرۆ شەممە 29-7-2023،بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: دوای گەیاندنی لاوێکی تەمەن 21 ساڵ بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، تێکچونی باری تەندروستی بۆدیاریکردنی حاڵەتەکەی  لەلایەن پزیشکانەوە بڕیاردرا کە کرداری هەناوبینی گەدەی بۆ ئەنجام بدرێت لەلایەن پزشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرسی جگەری فێرکاری حاڵەتەکەی دیاری دەکرێت کەبریتیە لەگیرانی گەدەی نەخۆشەکە بەهۆی بوونی مووی قژ لەناو گەدەیدا، بەڵام بەهۆی زۆری بوونی موو ناتوانرێت بەئامێری هەناوبینی هەمووی دەربهێنرێت دەبێت.
هەروەها تەندروستی سلێمانی ئاماژەیان بەوەشداوە، کە دەبێت لە ماوەیەکی کەمدا نەشەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت و بەشی ئێشکگری نەشتەرگەری لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار دوای 3 کاتژمێر نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا توانرا ژیانی لاوە تەمەن 21 ساڵەکە ڕزگار بکرێت .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.