Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:20

داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ هاووڵاتییان.. هه‌ر ئێستا ئه‌م وڵاته‌ جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی هایتین، به‌ زووترین كات ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبهێڵن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتییان و خێزان و ماڵباته‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ ‌زووترین كات وڵاتی هایتی جێبهێڵن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ئاگادارییه‌ به‌په‌له‌ی جێهێشتنی هایتی بۆ زیادبوونی ڕووداوه‌كانی رفاندن و تاوان و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته‌ گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ژێرخانی ئابووری و ته‌ندروستی له‌ وڵاته‌دا له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.