Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:42

له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه‌ 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی لافاو و بارانی به‌خوڕه‌وه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چاره‌نووسی زیاتر له‌ 40 كه‌سی تریش تا ئێستا نادیاره‌.

گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان له‌ ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ هه‌ڵی كردووه‌، تا ئێستا ته‌رمی 31 هاووڵاتی دۆزراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ دانیشتووی ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستانن.

ڕاشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدان، چاره‌نووسی زیاتر له‌ 40 كه‌سی تریش نادیار و ڕوونه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامن.

به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی ئه‌فغانستان ئاشكراشی كرد كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ و دروستبوونی لافاوه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر خانووی هاووڵاتییان و به‌روبوومی كشتوكاڵی و ژێرخانی وڵات كه‌وتووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.