سوودەكانی زەعفەران زۆرن ، بەو پێیەی ئەم بەهاراتە خۆراكییە زۆر كەس پێیوایە لەزێر بەنرخترە،چونكە چەند سوودێكی تەندروستی هەیە كە چاوەڕێی ناكەیت!
لێرەدا ئەم سوودانەی زەعفەران دەخەینە روو ..
- دژە خەمۆكی..
زەیتی زەعفەران كاریگەری هێوركەرەوە و دژە خەمۆكی هەیە، یادەوەری و فێربوون باشتر دەكات، هەروەها زەعفەران دەوڵەمەندە بە كرۆسین و دژە ئۆكسێنەرەكانی كارۆتینۆیدەكان كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن و كارەكانی گەدە ڕێكدەخەن. هەروەها زەعفەران دژە كرژبوونە، بەو پێیەی گونجاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرژبوونی گەدە لەكاتی هەستكردن بە ئازار، بۆ ئەم مەبەستەش بڕێك زەعفەران دەخرێتە ناو كوپێكی ئاوی گەرمەوە و بۆ ماوەیەك بەجێدەهێڵرێت ، دواتر دەتواندرێ لە كۆتایی ژەمەكاندا بخورێتەوە.
-وزە بەخشەو بەرگری جەستە بەهێز دەكات
زەعفەران بۆ كەسانی لاواز یان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە بچووكەكانی زستان بەكاردێت. ئەم بەهاراتە نایابە لە ڕاستیدا وەك هاندەرێكی زۆر نایاب كاردەكات بۆ بەرگرییەكانی جەستە، بە تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی سەرما و كۆكە و ئەنفلۆنزا. زەعفەران هاندەرو كاریگەرە لە دژی ماندوێتی جەستەیی و دەروونی و دژە لەدەستدانی بیرەوەرییە. هەروەها دەتوانرێت وەك ئازارشكێن و بۆ چارەسەركردنی ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان بەكاربهێنرێت، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارەی پەیوەندیدارە بە دەركەوتنی ددانی منداڵان ، بەتایبەتی كاتێك بۆ مەساجكردنی پووك بە تێكەڵكردن لەگەڵ هەنگوین دا بەكاردێت.هەروەها بۆ ئەو كەسانەی وەرزش دەكەن سوودی هەیە و هێزێكی زیاتریان پێدەبەخشێت.
-زەعفەران بۆ پاراستنی چاو..
زەعفەران چەندین ڤیتامین A, C, و B و دژە ئۆكسانی تێدایە كە ڕێگری لە پیربوونی چاوەكان دەكات، بە پاراستنی لە تیشكی زیانبەخشی ڕووناكی ،هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە تێكچوونی ڕەنگی چاو بەهۆی تەمەنەوە.
-ڕێگری لە نەخۆشی شەكرە دەكات..
ئەم موعجیزە بچووكەی سروشت ئاستی بەرزی شەكر لە خوێندا باشتر دەكات. هەروەها ڕێگری دەكات لە چەوری زیادە لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان كە زۆرجار پەیوەندییان بە نەخۆشی شەكرەوە هەیە.
- دژە شێرپەنجەیە..
دەوڵەمەندی زەعفەران لە ڕەنگە كارۆتینۆیدەكاندا هێزێكی بێهاوتا دەبەخشێت دژی وەرەمەكان. لە ڕاستیدا كاریگەری كرداری زەعفەران دوو لایەنەیە كە ڕێگری دەكات لە بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان لە لایەك و هەروەها سیستەمی بەرگری بەرز دەكاتەوە .
ئایا هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر زەعفەران هەیە؟..
سەرەڕای هەموو سوودەكانی، ڕەنگە كاریگەری نەرێنی نەخوازراوی زەعفەران هەبێت، چونكە ئامۆژگاری خانمانی دووگیان ناكرێت زەعفەران بخۆن، چونكە زۆر خواردنی زەعفەران لەوانەیە ببێتە هۆی گرژبوونەوە. هەروەها پێشنیار ناكرێت بۆ ژنانی شیردەر زەعفەران بخۆن.
سوودە تەندروستییەكانی زەعفەران بزانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.