Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 17:42

پاله‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


پاله‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان،به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان پاله‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاله‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی(8،10،12،14) ساڵ لە شاری ھەولێر لە بەرواری 25 تا 27 ی 7ی2023 له‌ یاریگاكانی ئه‌كوا پارك و پێشمه‌رگه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت. 
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاروچالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه‌ و به‌رێوه‌چوونی خول و پاله‌وانێتییه‌كانیش به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.