Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:50

بەهۆی خۆڵبارین لە ئێران ژمارەیەک لە گەشتە ئاسمانییەکان هەڵوەشێندرانەوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی خۆڵبارین لە ئێران گەشتە ئاسمانییەکان لە شاری زابول سەربە پارێزگای سیستان و بەلۆچستان هەڵوەشێندرانەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فارس بڵاوی کردەوە کە بەهۆی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆ کارکردن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و بانکەکان دوو کاتژمێر درەنگتر دەست پێ دەکات.
لای خۆیشیەوە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ماهان رایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی شاری زابول-یان هەڵوەشاندووەتەوە.
ئاماژە بەوە دەدرێت خۆڵبارینەکە تاکوو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە ناوچەکانی باکووری ئەو پارێزگایە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە سیستان و بەلۆچستان، مەجید موحیبی لە 17ی تەمووز رایگەیاند لە ئاکامی ئەو خۆڵبارینەی لە 12ی تەمووزەوە شارەکانی زابول، زەهەک، هامون، هیرمەند و نیمروزی گرتووەتەوە هەزار و 47 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.