یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی کۆچی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له گشت موسڵمانان به‌تایبه‌تیش موسڵمانانی کورد كرد.
یه‌كێتی زانایان له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی هاتنەوەی 1ی موحەرەمی 1445هیجری سەری ساڵی کۆچی، پڕبەدڵ پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی کورد بەتایبەتی دەکەین، بەئومیدی ئەوەی ساڵی تازە ببێتە هاندەرێک بۆ زیاتر گیان بەبەرداکردنی هەستی دینداری و بەخۆداچوونەوەو هەنگاونان بەرەو چاکەکاری و مرۆڤدۆستی".
ڕاشیگه‌یاند "رووداوی کۆچ وەرچەرخانێکی گرنگی مێژوویی مرۆڤایەتی بوو لەپێناو پابەندی ئیمانی و بەجێگەیاندنی فەرمانی خوا و پارێزراوی عەقیدە و سەرخستنی رێی خواناسی و عەداڵەت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "کۆچی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە مەککەی پیرۆز بۆ مەدینە ئەوەمان بیر دەخاتەوە، کە پێویستە خۆشەویستی سەروەرمان بکەینە بناغەی هەنگاونان و بایەخی تەواو بە دینداری و مزگەوت و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بدەین و، هەستی خۆشەویستی خاک و نیشتمان لەبەر چاوبگرین، هەروەها نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشتبەستن بەخوا و گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن بە نزیک ببینین".
یه‌كێتی زانایان له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "کۆچ لە میژووی موسڵمانان رووداوێکی گەورە و پڕ وانه‌یە، هێمای رزگاربوونە له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوور و یاسا و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییە، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مانكاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه "دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەین، دروود بۆ گیانی پاکی پایەبەرزی پێغەمبەر و یاوەرانی کە بوونە سەرمەشقی کۆچ و وەرچەرخانی مێژووی موسڵمانان".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش شه‌وی ڕابروو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌واوكه‌ری مانگی (ذي الحجە)یه و سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی نوێی 1445ی كۆچییه.
رۆژی یه‌كی موحه‌ڕه‌م و سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی محه‌مه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه، ئه‌و رۆژه‌ش له ئایینی ئیسلامدا وه‌ك یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵێ نوێی کۆچی دیاری کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.