له كوردستانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له سێداره‌دران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌م 17ی7ی2023، سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له موحسین یاقووتی و حەمزە فەڕۆخی دوو بەندکراوی خەڵکی شاری کەنگەڤەوەری سەر بە پارێزگای کرماشان له كوردستانی ئێران لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه نزیک لە بنەماڵەکەی ئەو دوو هاووڵاتییە به‌رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاند، ئەم دوو بەندکراوە، دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری هەمەدان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراون، دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی هەمەدان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
هاوکات بەرەبەیانیی دوێنێ دووشه‌م، سزای سێدارەی بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی سەنگەر خزری و خەڵکی شارۆچکەی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوانە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو وڵاته بڵاو نەکراوەتەوە.
ئێران 2 هاووڵاتی كورد له سێداره ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.